وادەی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغداد دوایین زانیارییەکان دەربارەی ناردنی پارەکەی بەغداد ئاشکرا دەکات و دەڵێت" له‌ ماوه‌ی ١٠ رۆژی داهاتوودا ٤٠٠ ملیارەکە ده‌گاته‌ هه‌رێم". 

ئەمڕۆ هەینی فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە بەغداد له‌ لێدوانێكدا بە میدیای نزیك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی راگەیاند" لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کارەکانیان گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی و ئەم هەفتەیەش شاندی حکومەت دەگەڕێتەوە بەغدا". 

دەربارەی ناردنی ٤٠٠ ملیاره‌كه‌شه‌وه‌ فارس عیسا ئاماژەی بەوەکرد" ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌ و ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گشتاندنی بۆ كردووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی ١٠ رۆژی داهاتوودا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان". 



PM:12:50:06/01/2023