تۆمەتبارێك دەستگیركرا


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی تۆمەتبارێك لەناوشاری سلێمانی تەقەی كرد، دواتر هێزەكانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەكە كەوتن و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانیەوە دەستگیر بكرێت و لەكاتی دەستگیركردنشیدا دەستگیرا بەسەر دوو چەكدا لەجۆری دەمانچەو كڵاشینكۆف، هەروەها ئوتۆمبێلێكیش كە بەتۆمەتبار بووە.
 
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ١٥ لەیاسای چەك ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیاریەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.




PM:07:10:06/01/2023