كەشناسی بەمشەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەگشتی ئەمشەو و سبەینێ ئاسمان هەور و تەم دروست دەبێت و نمەبارانیش دەبارێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمشەو ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باكوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەروەها بەفرێكی كەم لە ناوچە سنوریەكانی هەرێم دەبارێت لەگەڵ دروستبوونی تەم و مژ لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ناوچەی جیاجیا.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی بەیانی پێشبینی دەكرێ ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەسپێكردنی نمە باران لە كاتەكانی نیوەڕۆدا پاشان ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە هاوكات بارستە هەوایەكی ساردی لەگەڵ دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاویەكان دەبارێت و پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەكات.

وەزارەتی گواستنەوە بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی بەم شێوەیە بڵاوكردۆتەوە (پیرمام 0.1 ملم، سلێمانی 2.3 ملم، چەچەماڵ 0.5 ملم، بامەرنێ 0.4 ملم، دەربەندیخان 0.6 ملم، حاجی ئۆمەران 4.4 ملم، هەڵشۆ 0.4 ملم، سۆران 0.2 ملم).





PM:09:27:06/01/2023