بەپەلە.. برایەكی عەلی كیمیایی لە سلێمانی دەستگیر دەكرێت (نوێكراوەتەوە)

چەند رۆژێك لەمەوبەر هاشم حەسەن مەجید لەفرۆكەخانەی سلێمانییەوە ویستوویەتی بۆ وڵاتانی عەرەبی سەفەربكات لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیر دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند كە چەند رۆژ لەمەوبەر هاشم حەسەن مەجیدی برای عەلی كیمیایی سەركردەی حیزبی بەعسی رووخاو لە فرۆكەخانەی سلێمانی دەستگیركراوە.

هاشم حەسەن مەجید یەكێك بووە لە بەرپرسە باڵاكانی حیزبی بەعس كە چەندین تاوانی دژی خەڵكی عێراق كردوەو ماوەیەک پارێزگاری کەرکوک بووە.
سەرچاوەكە بە سپی میدیا وت: ئێستا بەرپرسان لەهەوڵی ئەوەدان بۆ ئەوەی هاشم حەسەن مەجید بدرێتە دادگا بەدوای بەڵگەنامەی فەرمی دەگەڕێن بۆ تۆمەتباركردنی ناوبراو.

بەپێی زانیارییەكان پیاوێكی دیكە كە خزمی بووە لەگەڵ هاشم حەسەن مەجید لەفرۆكەخانەی سلێمانی دەستگیركراوە.

تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی ئاساسیش سلێمانی هەواڵەكەی پشتڕاست نەكردوەتەوە.




PM:03:23:26/08/2014