له دۆسیه‌ی شه‌هیدکردنی کاوه گه‌رمیانی که نزیک ده‌بێته‌وه له بڕیاری کۆتایی تا ئێستا سێ جار که‌شف ده‌لاله بۆ تۆمه‌تباری یه‌که‌م کراوه" هه‌ر سێ جاره‌که وه‌ک یه‌ک بووه‌و هیچ جیاوازیه‌ک له نێوانیاندا نه‌بووه".
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌دۆسیه‌ی شه‌هیدکردنی کاوه گه‌رمیانی به سپی میدیای راگه‌یاند که تا ئێستا سێ جار که‌شف ده‌لاله بۆ تۆمه‌تباری یه‌که‌می دۆسیه‌که کراوه‌و هه‌ر سێجارهکه وه‌ک یه‌ک ده‌رچووه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی " ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌که به‌کرده‌وه به‌شداره له تاوانه‌که‌دا".
له دانیشتنی ئه‌مرۆی دۆسیه‌ی تیرۆرکردنی کاوه گه‌رمیانی. تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌و له‌ژێر زه‌بری ئه‌شکه‌نجه‌داندا ئه‌و تاوانه خستۆته سه‌رخۆی، ئه‌مه له‌کاتێکدا که دادگا نزیک بۆته‌وه له بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تۆمه‌تباری یه‌که‌م کارمه‌ندی ئاسایشه.
کاوه گه‌رمیانی رۆژنامه‌نووس له کۆتایی ساڵی پاردا شه‌وێک له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا تیرۆرکرا.