تا ئێستا وه‌فدی کورد له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌گه‌یشتۆته هیچ رێککه‌وتنێک.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا وه‌فدی لایه‌نه کوردستانییه‌کان که ئێستا له‌به‌غدان چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و که‌سی راسپێردراو بۆ پێکهێانی حکومه‌ت کۆبوونه‌ته‌وه، نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێککه‌وتنێک.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی نوێنه‌رانی کورد نامه‌یه‌کیان پیشکه‌ش عه‌بادی و هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه کردووه که ئه‌و نامه‌یه کۆمه‌ڵێک داواکاری به‌په‌له‌ی گرتۆته خۆی له‌وانه ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و کۆمه‌ڵێک داواکاری هه‌نووکه‌یی تر، ئه‌مه‌ش وه‌ک پێشاندانی نیه‌ت باشیه‌ک له‌لایه‌ن شیعه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچی جێبه‌جێ نه‌کراوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه عه‌بادی داوای هاوکاری و پشتگیری له کورد کردووه، " به‌ڵام تا ئێستا خۆی به‌ده‌م داواکارییه‌کانی کورده‌وه نه‌چووه".
سه‌باره‌ت به‌رای هاوپه‌یمانی شیعه، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه هاوپه‌یمانی شیعه له‌سه‌ر زۆر پرسی گرنگ یه‌ک را نین و ڕای جیاواز جیاوازیان هه‌یه‌و قورسه مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵیاندا.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی به‌بێ به‌شداری و چاودێریکردنی لایه‌نی سێهه‌م که ئه‌مه‌ریکاو ئێرانه که زۆر سوورن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت، " به‌شداریکردنی کورد زه‌حمه‌ته‌و هیچ متمانیه‌ک نییه که داواکارییه‌کانی جێ به‌جێبکرێت".