"ئەوانەی تۆمه‌تبارن به بازرگانیكردن به مادەی هۆشبەرنابێت ناوی پێشمه‌رگه به‌خراپ به‌كاربێنن"
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت - جەمیل بایك
به‌رپرسی راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه به شاهیدی هه‌موو دنیا شه‌ڕی داعش ده‌كات و له هه‌موو ناوچه‌و به‌ره‌یه‌كی جه‌نگیش خوێنان رژاوه، بۆیه پێی وایه قسه‌كردن له‌وه‌ی به‌س چه‌كدارانی په‌كه‌كه یان یه‌په‌گه شه‌ڕیان كردبێت، ئه‌مه دووره له راستی و چه‌واشه‌كارییه.
دوای ئه‌وه‌ی جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی (كه‌جه‌كه) له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له شه‌ڕی په‌كه‌كه و پێشمه‌رگه له دژی داعش كرد و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتبووی به هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه خه‌ریكی پاره و ئۆتۆمبێل و ڤێلا و بازرگانین، شه‌ڕیان پێی ناكرێت. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌م لێدوانه خزمه‌ت به یه‌كڕیزی كورد ناكات و به‌شایه‌دی هه‌موو وڵاتانی دونیا پێشمه‌رگه به‌رگریكاری ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌یه".
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رپرسی راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند: "قسه‌كانی جه‌میل بایك له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه له‌جێی خۆی نه‌بووه و بۆ بچووكردنه‌وه‌ی ناوی پێشمه‌رگه بووه كه ئێستا هه‌موو دنیا باسی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات كه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستدا شه‌ڕ ده‌كات".
راشیگه‌یاند: "پێم سه‌یره هه‌ندێك كه‌س كه خۆیان تۆمه‌تبارن به بازرگانی كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، رێگا به‌خۆیان ده‌ده‌ن ناوی پێشمه‌رگه به‌خراپ به‌كاربێنن، هێزی پێشمه‌رگه پتر له 1050 كیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ تیرۆستان هه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه قاره‌مانانه به‌رگری ده‌كات و ئێستاش له هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕ پێشمه‌رگه پێشڕه‌وی ده‌كات، چۆن ده‌كرێت بڵێی پێشمه‌رگه شه‌ڕ ناكات".
له‌باره‌ی ئه‌و پرسه كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه شه‌ڕیان كردووه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشمه‌رگه وتی: "له‌مه‌خمور چه‌كداره‌كان به‌رگریان له منداڵه‌كانی خۆیان كردووه، له شنگال یه‌په‌گه هاتووه بۆ پاراستنی ناوچه‌كه‌ی خۆی له رۆژئاوای كوردستان شه‌ڕی كردووه، ئێمه رێگر نه‌بووین له‌وه‌ی كه هاوبه‌ش بێ له شه‌ڕكردنمان له‌دژی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش، به‌ڵام قسه‌كردن له‌وه‌ی به‌س چه‌كدارانی په‌كه‌كه یان یه‌په‌گه شه‌ڕیان كردبێ، ئه‌مه دووره له راستی و چه‌واشه‌كارییه".
وتیشی: "خوێنێ پێشمه‌رگه له هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕدا رژاوه، شایه‌تحاڵی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ن، بۆیه ئه‌م قسانه به‌و واته‌یه دێ كه ناوی پێشمه‌رگه له هزر و بیری تاكی كورد بشێوێنرێ و به‌هۆیه‌وه زیان به یه‌كڕیزیكورد ده‌گه‌ێنێت و جێگای قبوڵكردن نییه".
PM:02:00:27/08/2014