وەزیری دەرەوەی عێراق. د. فواد حسێن رایگەیاند" ٤٠٠ ملیار دینارەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگاتە هەرێمی کوردستان".
فوئاد حوسێن بە رووداوی رایگەیاندووە" کێشە لای وەزیری دارایی هەبووە بۆ ناردنەکەی و چارەسەرکراوە و پارەکە لە بانکی تی بی ئایە".
دەشڵێت " لەم رۆژانەدا ٤٠٠ ملیارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان".
وەزیرەکەی دەرەوەی عێراق وتی " ٤٠٠ ملیارەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجوومەنی وەزیرانی بڕیاری ناردنی دا، بەڵام دواکەوت و کۆمەڵێک کێشەی تێکەوت لای وەزیری دارایی، بەڵام چارەسەر بوو، پێش ئەوەی ئێمە بێینە ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران چارەسەر بوو".
دەربارەی کاتی گەیشتنی پارەکە وەزیری دەرەوە وتی" ئەوە نازانم لای بانکی تی بی ئایە، لەم رۆژانە بەدڵنیاییەوە دەگات، چونکە بڕیارەکە هەیە و رەزامەندیشی لەسەر دراوە، جەنابی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لەم رۆژانە لە بەغدا بوو، لەنێوان هەردوولا رێککەوتن کراوە".