سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " نووسراوی فەرمیی بۆ بانکی بازرگانیی عێراق کراوە، بۆ ئەوەی ٤٠٠ ملیار دیناری هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان".
فارس عیسا، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە" ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جارێکی دیکە بڕیاری داوە کە ٤٠٠ ملیار دیناری هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردووشدا بڕیاری دابوو، بۆیە ئەمە دووەمین جارە بڕیاری ناردنی داوە".
هەروەها وتیشی" ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ بانکی بازرگانیی عێراقی کردووە، بۆ ئەوەی پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکەن و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە بگاتە هەرێمی کوردستان".