پارێزگاری دهۆک لەبارەی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لە پارێزگای مێردین داوا لە تورکیا دەکات بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ئاماژە بەوە کراوە" بەداخەوە پێنج هاوڵاتی دانیشتووی دهۆک لە رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، هێرشیانکرایە سەر کە لە ئەنجامدا چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە، ئەو رووداوە شەرمەزار دەکەین".
پارێزگاری دهۆک لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا داوا لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا دەکات، بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە بکرێت و بکەرانی ئەو تاوانە رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
بهرهبهیانى ئهمڕۆ پێنج شەممە لە ڕێگەی نسێبینی سەر بە پارێزگای ماردینی باکوری کوردستان هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی ژمارەیەک هاوڵاتی دانیشتوی پارێزگاى دهۆک، کە بهو هۆیهوە چواریان بهدەستڕێژی گوله كوژران و كهسێکی دیکەش به سهختى بریندار کرا.