بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو گۆڕانكاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاكەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٥ هەزار و ٤٥٠ دینار، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٦٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٨ هەزار و ٧٠٠ دینار، هەفتەی ڕابردوو بە ١٧٥ هەزار دینار بووە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار، هەفتەی ڕابردوو بە ١٩٩ هەزار دینار بووە.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٧٠٠ دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ٨ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.