تەقە لەكاروانی مەلا بەختیار دەكرێت
مەلا بەختیار
وەك زۆربەی ئەو كاروانی ئۆتۆمبیلانەی كە لەخاڵی پشكنینی كفری-خورماتو تێپەڕ دەبن، ئەمرۆ چەكدارانی داعش لەدوورەوە تەقەیان لە كاروانی ئۆتۆمبیەكانی مەلا بەختیار كارگێڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە خورماتو بە سپی میدیای راگەیاند لەنێوان خورماتو بۆ كفریو لەباشوری خورماتو خاڵێكی پشكنینی هەیە كە بە بەدوڕیانی كفری _ خورماتو ناسراوەو هێزەكانی داعش هەر ئۆتۆمبیلێك بەوێدا بڕوات تەقەی لێدەكەن.
وتیشی: ئەمرۆ مەلا بەختیار سەردانی خورماتووی كردوەو لە رێگەی گەڕانەوەی بۆ كفری چەكدارانی داعش لەدوورەوە تەقە لەكاروانی ئۆتۆمبیلەكانی دەكەن.
PM:05:09:28/08/2014