ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كرێته‌وه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" تاوه‌كو ٢٣ی ئه‌م مانگه پێدانی كاره‌با به تێكڕا له ٢٤ كاتژمێردا هه‌شت كاتژمێر و ١٩ خوله‌ك بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه" له ٢٣ی ئه‌م مانگه‌دا له هه‌ولێر ١١ كاتژمێر و ١٣ خوله‌ك، له دهۆك ١١ كاتژمێر ٢٤ خوله‌ك له گه‌رمیان ١٣ كاتژمێر و ١٧ خوله‌ك كاره‌با دراوه‌ته هاوڵاتیان".
دەشڵێت" دوێنێ سلێمانی تێكڕا كه‌متر بوه‌وە بۆ شه‌ش كاتژمێر و هه‌ندێك ناوچه‌ش پێنج كاتژمێر، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م كه‌مبونه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پشكی سلێمانی له ٩٠٠ مێگاواته‌وه بۆ ٧٥٠ مێگاوات كه‌م بووەته‌وه".
ڕاشیگەیاندووە" پێشتر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ٤٣٠ مێگاوات كاره‌با ده‌فرۆشرایه كه‌ركوك و موسڵ، ئێستا كراوه به ٨٣٣ مێگاوات، له‌كاتێكدا ئه‌و كاره‌بایه‌ی ده‌درێته سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و ٦٧٤ مێگاواته".