وادەی دابەشکردنى نەوتى سپی لە سەنتەری شارەکان ڕاگەیەندرا

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە هەفتەی داهاتووەوە لە سەنتەری شار و قەزا و ناحیەكان نەوتی سپی دابەشدەکرێت". 

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" ئەو نەوتەی كە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە بڕێكی گەیشتووەتە ناو شاری سلێمانی و نزیكەی دوو ملیۆن لیترێك كۆكراوەتەوە و ئامادەیە كە لەناو شار و قەزا و ناحیەكاندا دابەشبكرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دەستپێدەكات.



PM:01:05:27/01/2023