دوای لاهوری شێخ جه‌نگی له‌سه‌ر به‌شداری هێیزه‌کانی یه‌کێتی له‌شه‌ڕی مه‌خموردا، پۆڵاد شێخ جه‌نگی وه‌ڵامی نه‌جات ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ده‌داته‌وه.
سێ رۆژه له‌سه‌ر گرتنه‌وه‌ی شاری مخمور شه‌ڕی میدیای له‌نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی و پارتی و یه‌کێتیدا درێژه‌ی هه‌یه، پارتی باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وان شاره‌که‌یان رزگارکردۆته‌وه‌و جگه له‌وان که‌سی تری لێ نه‌بووه، لاهوری شێخ جه‌نگیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی: ئێمه له‌کاتی چۆڵکردنی مه‌خموردا له‌وێ نه‌بووین، به‌ڵکو له رزگارکردنیدا له‌وێ بووین.( ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که پارتی هه‌ڵهاتووه له‌و شاره له‌کاتی هێرشی داعشدا). دیاره یه‌کێتی به وه‌ڵامه‌که‌ی لاهوریش کۆتایی پێناهێنێت، پۆڵادیش که فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی دژه تیرۆره وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ناوبراو وه‌ک له ماڵپه‌رێکی یه‌کێتیدا ده‌ڵێت" دوای سەعات و نیوێک لە رزگارکردنی ئەو قەزایە، ھێزێکی پارتی ھاتن" .
ئه‌و به‌ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندووه که خەڵکی ناوچەکە شایەتی ئەوەن چ ھێزێک بوو یەکەم جار چووە ناو مەخمور و چەکدارانی داعشی راونا.
ئەو فەرماندەیەی دژە تیرۆر وتی: چوونی ئێمە بۆ ھەولێرو دواتر بۆ مەخمور، لەسەر داوای سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووەو لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە (سەری رەش) لەنێوان ھەردوو لایەنی یەکێتی و پارتی بەڕێوەچوو، سەرکردەکانی پارتی داوایان لێ‌کردین مەخمور ئازاد بکەین و رێگریش بکەین لە پێشڕەویکردنی زیاتری چەکدارانی داعش.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان مەترسییان ھەبوو لەوەی داعش ھێرش بکاتە سەر ھەولێر.
پۆڵاد ده‌ڵێت : دوای یەک سەعات و نیو لە ئازادکردنی قەزای مەخمور، ھێزێکی پارتی ھاتن