کەشناسی: شه‌پۆلێكی سه‌رما و سۆڵه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشدارییه‌كی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ سێشەممە شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات". 

دەستەی کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" ناوچەکە بە گشتی وە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی شەپۆلێکی سەرما رووی تێدەکات کە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە بەیانی سبەینێ سێشەممە دەستپێدەکات و تاکو ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ١٥ی شووباتی ٢٠٢٣ کاریگەری بەردەوام دەبێت". 

دەشڵێت" پلەکانی گەرما بەشێوەیەک نزمدەبێتەوە لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتەکانی شەودا بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە بە سەنتەری شارەکانیشدا". 

هەروەها کەشناسی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم بەگشتى هەور دەبێت، نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت لە هەندێ کاتى جیا  وە بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە کاتەکانی دوایینیوەرۆ بۆ ئێوارە، لە هەندێ ناوچە شێوازى دابارین بە تایبەت لە  باشوور و رۆژئاوای هەرێم بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت و نمە باران بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی بەیانی رۆژی سێ شەممە". 

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما  بەرزبوونەوەیەکی کەم بە (١-٢) پلە بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێراى با (١٥ - ٢٥)کم دەىێت، بەڵام لە کاتەکانی دوایینیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٤٠)کم  بە تاییبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کە دەبێتەوە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تێکەل بە باران دەبێت کاریگەری زیاتر لە شارەکانی هەولێر و کەرکوک و دەوروبەری دەبێت. 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم  بە تایبەتی لە کاتەکانی دوایینیوەڕۆ، هەروها بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا، لە کاتەکانی درەنگدا رێژەی دابارین  کەم دەبێتەوە، وە لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی نمە باران و بەفر بەردەوامی دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستى هەڕێم هەیە. 

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بە (٤-٥) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەىێت بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٥ – ٦) کم دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە بەرزدەبێتەوە بۆ (٧-٩) کم.



AM:11:25:06/02/2023