دوایین ژمارەی ئاوارەكان دەخرێتە روو

له‌دوایین شه‌پۆلی ئاواره‌بووندا زیاتر له‌  850,000 كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2014 دا له‌عیراق نزیكه‌ی 1,800,000 كه‌س ئاواره‌بوون .

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پڕۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی زانینی ژماره‌ی سه‌ره‌تایی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی ساڵی 2014 وه‌ تاكو ئیستا نزیكه‌ی 850,000 كه‌س له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی عیراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌بوون، به‌شی زۆری ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌پارێزگای دهۆك نیشته‌جێبوون كه‌ ریژه‌ی 64% ی كۆی ژماره‌ی ئاواره‌كان پێكده‌هێنێت.

له‌كۆی 1,800,000 ئاواره‌ له‌عیراقدا، زیاتر له‌ 600,000 ته‌نها له‌ مانگی ئابدا ئاواره‌بوون.

هاتنی زیاتر له‌ 850,000 كه‌س بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌دوای هاتنی نزیكه‌ی 226,000 په‌ناهه‌نده‌ی سووری كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی په‌نابه‌رانی جیهانی (UNHCR) تۆماركراون، و نزیكه‌ی 325,000 كه‌س له‌ ناوچه‌كانی عیراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ر له‌ 2014 كه‌ كۆی گشتیان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 1,400,000 كه‌س،  ئه‌مه‌ش بێگومان بارگرانیه‌كی زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.


نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی ئاواره‌كان له‌عیراق  2014
ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان


ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌ ئابی 2014    رێژه‌ی سه‌دی ئاواره‌كان له‌ ئابی 2014     كۆی ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌سه‌ره‌تایی ساڵی 2014 تا ئێستا، رێژه‌ی سه‌دی ئاواره‌كان له‌سه‌ره‌تایی ساڵی 2014 تا ئێستا.


دهۆك             418,986            8%           9543,384             64%
هه‌ولێر            42,276              9%           170,544              20%
سلێمانی         11,166             2%           136,920               16%
كۆی گشتی     472,428           100%         850,848             100%



PM:05:56:30/08/2014