کەشناسی: بەفر بارین تا نیوەشەو بەردەوام دەبێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات تا نیوەشەوی پێنج شەممە ئەگەری بەفربارین بەردەوام دەبێت.

کەشناسی لەو راگەیاندنەدا هاتووە " تا نیوە شەو ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەلاتی هەرێم، بەڵام لە دوای نیوە شەو ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و لەهەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت".

لە بارەی سبەینێ هەینیووە، کەشوهەوا پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاویەکان چەندین پلە بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت و شەختە دروست دەبێت، لەو ناوچانەی بەفری لێباریوە و کەش زۆر سارد دەبێت و تەم دروست دەبێت لە ڕۆژهەڵات و ناوەراستی هەرێم.
پلەی گەرمی ئێستای سەنتەری شارەکان :-

هەولێر 4
سلێمانی 1
دهۆک 2
هەڵەبجە 1
کەرکووک 6
سبەی ڕۆژی هەینی ئاسمان هەور هەتاو دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە
ئەمەش بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمە 
هەولێر 7.4 ملم 
پیرمام 2.3 ملم
سلێمانی 1.5 ملم
دهۆک 1.3 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدی 6.6 ملم
بازیان 2.2 ملم
دوکان 6.4 ملم
هەڵەبجە 4.6 ملم
هەڵشۆ 5.4 ملم
کانی ماسی 5.6 ملم
مانگیش 2.6 ملم




PM:11:05:09/02/2023