تۆمەتبارێك دەستگیركرا


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە دزی لە كۆگایەكی كێبڵی كارەبایی كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە چەند جارێكە دزی لە كۆگاكەی دەكرێت كە كەلوپەلی كارەبایی تێدایە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك كێبڵی كارەبا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا تۆمەتبار كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .




PM:12:28:10/02/2023