نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە كاتی كردنەوەی بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی. 

لە ئێستادا لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو. 

هەروەها لە هەولێریش نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٥ هەزار دینارە و لە بەغدای پایتەختی عێراقیش بە ١٤٥ هەزار دینارە.

بەیانی ئەمڕۆ بانکی مەرکەزی عێراق بڕی ٣٠٥ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٩٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٤٧ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و ٢٥٧ ملیۆن و ٥٠٦ هەزار و ٩٥ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە، ئەو بڕەش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزیکەی پێنج هێندە زیاترە.



AM:11:07:12/02/2023