نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە ئێستادا


ئەمشەو دوو شەممە ١٣ ی شوبات لە بۆرسەی شارە جیاجیاکانی عێراق نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بەرزە، هەرچەندە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕێکی بەرچاو دۆلاری خستە بازاڕەوە.

لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە هەولێر بە ١٥١ هەزار و ٨٥٠ دینارە.
لە سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزارو ٧٥٠ دینارە.
لە بۆرسەی بەغدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزارو ٥٠٠ دینارە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١١٥ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ٢٩٤ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و کاش خستووەتە بازاڕەوە.

 لەو بڕەی خراوەتەڕوو ٦٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و ٥٢ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٢٩٤ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە.




PM:10:44:13/02/2023