ئەمشەو چوار شەممە ١٥ ی شوبات لە بورسەکانی هەرێم و شارەکانی عێراق تا ئێستا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزە.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە هەولێر بە ١٥٥ هەزارو ٤٠٠ دینارە، لە سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزارو ٧٠٠ دینارە، لە بەغدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزارو ٥٠٠ دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٢٥ هەزارو ٦٣١ دۆلاری خستە بازاڕاوە.
لەو بڕەی خراوەتەڕوو ١١٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و ٩٨ ملیۆن و ٩٢٥ هەزار و ٦٣١ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە..