نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٨ ی شوبات نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینی.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە ١٥٠ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.

لە هەولێر نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.

لە بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٥١ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.

تا ئیستا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زۆر بەرزە لەو نرخەی بانکی ناوەندی دەیەوێت دۆلاری پێبفرۆشێت کە ئەویش ١٠٠ دۆلار بە ١٣١ هەزار دینار بێت.




PM:07:05:18/02/2023