نرخی ئەم بەیانیەی دۆلار بەرامبەر دینار راگەیەندرا


بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ ی شوبات نرخی دۆلار بەرامبەر دینار راگەیەندرا کە بەشێوەیەکی گشتی نرخێکی بەرزەو زۆر دوورە لەو نرخەوە کەبانکی ناوەندی بە فەرمی رایگەیاندووە.

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوەکانی بەم شێوەیە راگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار لە ئێستادا بە ١٥٠ هەزار دینارە لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان، دوێنێ بەیانی بە ١٥١ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو. 
-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزارو ٧٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ١٢٥ دینارە.
-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزارو ٨٥٠ دینارە.

نرخی دۆلار لە بەغداو موسڵ و باشوری عێراقیش کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە بەم شێوەیەیە:

-لەبەغدا:
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر ١٠٠ دۆلار ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دۆلارە
نرخی کڕینی دۆلار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک ١٥١ هەزار و ٢٥٠ دۆلارە

لە باکور( موسڵ):
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر ١٠٠ دۆلار ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دۆلارە
نرخی کڕینی دۆلار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دۆلارە

لە باشووری عێراق:
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر ١٠٠ دۆلار ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دۆلارە
نرخی کڕینی دۆلار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دۆلارە.
تا ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خستنە بازاڕی دۆلاری رانەگەیاندووە.




AM:09:51:19/02/2023