نرخی ئەمشەوی دۆلار لە بۆرسەكاندا


ئەمشەو نرخی دۆلار لە بۆرسەكاندا وەك كاتی داخستنی ئەمڕۆیەتی و گۆڕانكاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

بەپێی نرخی ئەمشەوی دۆلار لە بۆرسەكاندا، لە بەغداد نرخی ١٠٠ دۆلار ١٥٣ هەزار و ٢٠٠ دینارە، لە هەولێر ١٥٣ هەزار و ٤٥٠ دینارە، هەروەها لە سلێمانی ١٥٣ هەزار و ٣٠٠ دینارە.

هەروەها ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە هەولێر بە ١٥٣ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو، لە سلێمانی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو، لە بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو.




PM:10:34:21/02/2023