ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بازاڕی سەرەکی بۆرسەی بەغدا و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەرزبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.
هەروەها لە هەولێریش لە کاتی داخستنی بازاڕی بۆرسەدا نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار، نرخی کڕینیش بە ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
هاوکات لە بەغداش بە ١٥٣ هەزار دیناری عێراقی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داخران و نرخی کرینیش بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٥٢ هەزار دینار بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکى ناوەندى عێراق بڕی خستنهڕووی دۆلاری بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە کە
٢٠٣ ملیۆن و ٩٢٦ هەزار و ٢٠٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٥٩ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و ١١٤ ملیۆن و ٥٢٦ هەزار و ٢٠٩ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بوو.
هەروەها هەر ئەمڕۆ بانکی مەرگەزی عێراق بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، چەند رێککارێکی نوێی راگەیاند و جەختیکردەوە کە شوێنەكانی فرۆشتنی دۆلار لە شارەكاندا زیاد دەكەن.