ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگر لە ناو پاڵاوگەیەکی نەوت کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکی (هەولێر - گوێڕ) بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێکی گەورە لە ناو پاڵاوگەیەکی نەوت کەوتەوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سنوورەکە لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.