پلەی گەرمی پێشبینیكراوی ناوچەكان بڵاوكرایەوە


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم پلەی گەرمی پێشبینیكراوی ناوچەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە كە ناوچەی گەرمیان بەرزترین پلە تۆمار دەكات.


كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی     24 – 02 - 2023  
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێ لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 -  20 ) كم/ك  . 
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (8 – 10) كم  دەبێت 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە    25 – 02 - 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە نیمچە هەور  دەبێت .
پلەكانی گەرما/  بەرز دەبنەوە بە نزیكەی 1 تـــا  2 پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 -  20 ) كم/ك  . 
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (8 – 10) كم  دەبێت 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
(هەولێر :  21، سلێمانی : 19 ،دهۆك، :  19، كەركوك : 24، هەڵەبجە : 20 ، زاخۆ :  21 ، سۆران :  18 ، گەرمیان :  26 ).






AM:10:02:24/02/2023