لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار و هاوتاكردنیشی بە دیناری عێراقی، چەند جارێك دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو هەزار و ٩٥٤ دینار بوو، بەڵام پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٠٠ هەزار تمەن بە دوو هەزار و ٦٧٩ دینارە.
لەئێستادا ١٠٠ دۆلار بە پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن، هەروەها مانگی رابردووش نرخی ١٠٠ هەزار تمەن بەرامبەر سێ هەزار و ٦١٨ دینار بوو.
جگە لە توندبوونەوەی گەمارۆ ئابووریەكان لەسەر ئێران، ئەو رێوشوێنانەی بانكی ناوەندی عێراقیش گرتبوویەتیە بەر رێگری كردووە لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتی ئێران و ئەمەش بۆتە هۆیەكی دیكە بۆ دابەزینی بەهای تمەن.