بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی (ماوە بۆ درێژکراوە) لیوا چەتۆ ساڵ لەسەر گۆڕی هاوکار جافەوە هەرەشە دەکات و دەڵێت" ئەوانەی بەشداری ئەو کارەساتە خوێناویەیان کرد، دەبێت سزای یاسایی بدرێن".
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٥ ی شوبات چەتۆ ساڵح بریکاری وەزیری ناوخۆ و چەند بەرپرسێکی تری ئەمنی کۆنە یەکێتی سەردانی ئارامگەی عەقید هاوکار جافیان کرد کە ساڵی پار لە ڕێگای مینێکەوە کە خێزانەکەشی لەگەڵیدا بوون لەهەولێر تەقێنرایەوەو لە ئەنجامدا خۆی گیانی لە دەستدا.
لەسەر گۆڕی هاوکار جاف، چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند " لە خوێنی شەهید هاوکار خۆشنابین و وەك وەزارەتی ناوخۆ هەوڵدەدەین تۆمەتبارانی سەرەکی و بەشدارانی ئەو کارەساتە خوێناویی و دڵتەزێنە بگیرێن"
هەروەها وتیشی " دەبێت بە سزایی یاسایی خۆیان بگەن".
دۆسیەی لێکۆڵینەوەی هاوکار جاف بۆتە گرێکوێرەی نێوان یەکێتی و پارتی، هەرچی مەسرور بارزانییە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت تۆمەتباران رادەستی دادگا بکرێن و بەرپرسی دژە تیرۆری یەکێتی بە تۆمەتباری ئەو دۆسیەیە ناوزەد دەکەن.