بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە، بهپێی پێشبینییهكانیش ئاسمانی ناوچەكان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.
بەپێی پێسبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراى با (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ بە گشتی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێراى با (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشورى خۆرهەڵات، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.