بارزانی یاسای‌ بودجه‌ی‌ حیزبه‌كانی پەسەند كرد

‌مه‌سعود بارزانی

سه‌رۆكی‌ (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو یاسای‌ پێدانی‌ بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان ‌و یاسای‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سەربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنەکان‌ و راپرسی په‌سه‌ندكرد.

بەپێی لێدوانێکی تارق جەوهەر، راوێژکاری راگەیاندنی په‌رله‌مانی كوردستان مه‌سعود بارزانی، هه‌ردوو یاسای‌ ژماره‌ چواری‌ یاسای‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن‌ و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و یاسای‌ ژماره‌ پێنجی یاسای‌ پێدانی‌ بودجه‌ی‌ حزبه‌كانی له‌ 31-8-2014په‌سه‌ندكرد.

راوێژكاری‌ راگه‌یاندنی‌ په‌رله‌مانی کوردستان رایگەیاندووە هه‌ردوو یاساكه‌ دوای بڵاوبونه‌وه‌یان له‌ڕۆژنامه‌ی‌ وه‌قائیعی‌ كوردستان، دەچنە واری جێبه‌جێكردن.



PM:01:56:02/09/2014