لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جوتسایدی گەزنە لەشاری هەولێر دادەخرێت و هاوڵاتیان دەتوانن رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێران ئاگادار دەكەنەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جوتسایدی گەزنە دادەخرێت و لادانی كاتی كە هاوڕێك لەگەڵ شەقامەكە دروستكراوە، دەبێتە ڕێگای جێگرەوە.
بەوتەی ناوبراو داخستنی ئەم رێگەیە لەبەر پەڕاندنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفرازە لەو شوێنە و ماوەی داخستنەكەش بۆ چەند رۆژێك دەبێت.