ئاشتی هه‌ورامی گومانی هه‌یه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامده‌درێن
ئاشتی هه‌ورامی
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان دەڵێت "له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا نرخی به‌نزین به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رزان ده‌كرێت كه زۆر كه‌متره له‌وه‌ی هاوڵاتیان داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا ناتوانرێت ئه‌و داواكارییه جێبه‌جێ بكرێت".
ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕایگه‌یاند: گومانی هه‌یه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامده‌درێن، چونكه بۆچی له‌كه‌ركوك و دهۆك به‌و شێوه‌یه نیه، له‌كاتێكدا له‌كه‌ركوك نرخی لیترێك به‌نزین ١٢٥٠ دیناره.
ئاشتی هه‌ورامی وتیشی:"هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی له‌كوردستان خۆی به‌ده‌رنه‌كات له‌زیادكردنی نرخی به‌نزین، هه‌مووان پێكه‌وه بڕیاریانداوه‌و هیچ ناڕه‌زاییه‌كیشیان نه‌بینی".
هه‌ورامی ده‌شڵێت:"له‌ئێستادا حكومه‌ت ناتوانێت نرخی به‌نزین هه‌رزان بكات، ئه‌مه قسه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌یی و وه‌زیری دارایی و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانیشه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێت و ئه‌وان بۆ خه‌ڵك به‌جۆرێكی تر ده‌دوێن، به‌ڕاستی ئه‌و وه‌ك ئاشتی هه‌ورامی نایه‌وێت خه‌ڵك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت".
ئاشتی هه‌ورامی، ئه‌و قسانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن، ئه‌و بڕه كه‌مه‌ی داهاتی به‌نزین سودی نییه و ده‌ڵێت: نه‌خێر وانییه، گه‌وره‌ترین هاوكاری پێدانی موچه، ئه‌و زیادكردنه‌ی نرخی به‌نزینه، ئیتر بۆچی درۆ له‌گه‌ڵ میله‌تی خۆمان بكه‌ین".
PM:03:12:02/09/2014