داعش له‌دژی کورد چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی به‌کارهێناوه
رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ رایگه‌یاند که چەكدارانی داعش له کۆبانێ دژی هێزە كوردییەكان بۆمبی قه‌ده‌غه‌کراوی به‌کارهێناوه .
رێکخراوەكە که ناوه‌نده‌که‌ی له شاری نیۆرکی ئه‌مریکایه رایگه‌یاند که داعش رۆژی 12ی تهمووز و 14ی ئاب له‌هه‌رێمی کۆبانێ له‌دژی شه‌ڕڤانانی کورد بۆمبی قه‌ده‌غه‌کراویان به‌کارهێناوه .
رێکخراوه‌که ئاشکرای کرد که ئه‌و چه‌که قه‌ده‌غه‌کراوه له شه‌ڕی هه‌رێمی له‌کۆبانێ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی کورد و چەكدارانی داعش به‌کارهاتووه و ده‌ستنیشانی کرد که داعش یه‌که‌مین جاره به‌و شێوه‌یه به‌کاریدێنن ، هاوکات تائێستاش نه‌زانراوه که ئه‌و گروپه چۆن ئه‌و چه‌کیان به‌ده‌ستکه‌وتووه .
PM:03:36:02/09/2014