بایك: ئەو چەكەی بە پێشمەرگە دەدرێت بە پەكەكە بدرێت بەواتای گورزلێدانە لە داعش
جه‌میل بایک
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) سه‌باره‌ت ناردنی چه‌کی ئه‌ڵمانیا بۆ باشووری کوردستان رایگه‌یاند که ئه‌و چه‌که‌ی به PKK بدرێت به واتای گورز لێدانه له گروپه چه‌ته‌کانی داعش.
بەپێی هەواڵێكی (anf) جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ( Frankfurter Allgemeine Zeitung) ئه‌ڵمانی سه‌باره‌ت به هاوکاری چه‌کی ئه‌ڵمانیا بۆ باشووری کوردستان که له ماوه‌یه‌ی رابردوو له رۆژه‌ڤ دایه هه‌ڵسه‌نگاندنی کرد .
جه‌میل بایک رایگه‌یاند که به‌رخۆدان و هاوکاری له دژی گروپه چه‌ته‌کانی داعش ئه‌رکێکی مرۆڤایه‌تییه و راشیگه‌یاند که داعش نه‌ک ته‌نیا کورد، به‌ڵکو ئاشوری-سریانی، کاکه‌یی، تورکمان و هه‌موو بیروباوه‌رییه‌کانی ئه‌تنیکی دیکه کۆمه‌ڵکوژ ده‌کات .
جه‌میل بایک له میانه‌ی وته‌کانیدا جه‌ختیشده‌کاته‌وه که هێزه‌کانی HPG، YJA-STAR، YPG و YPG زۆرترین به‌رخۆدانیان کردووه له دژی گروپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام(داعش) و گورزیان له چه‌ته‌کان داوه و باوه‌ری و ناسنامه جیاوازه‌کانیان پاراستووه. بایک ووتی :" ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت له دژی چه‌ته‌کانی داعش هاوکاری چه‌ک بداته کوردان، ئه‌و کاته پێویسته هه‌نگاوه‌کانی PKK بۆ رێگریکردن له پێشره‌وییه‌کانی داعش و به‌قه‌رارکردنی ئاسایشی هه‌رێمه‌که به هه‌ند وه‌رگرێت و له‌به‌ر چاوبگرێت."
جه‌میل بایک هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که ئه‌وان دژایه‌تی هاوکاریکردنی ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له بواری چه‌که‌وه ناکه‌ن بۆ حکومه‌تی باشووری کوردستان و ده‌ستنیشانی کرد که له‌به‌ر رێزلێنایان بۆ راستییه‌کان به شێوه‌یه‌کی روون و ئاشکرا رایده‌گه‌یه‌نن که له‌هه‌موویان زیاتر PKK شایه‌نی ئه‌و هاوکارییه و ووتی:''پێشکه‌شکردنی هاوکاری بۆ PKK به واتای گورز لێدانه له چه‌ته‌کانی داعش. جگه له‌مه‌ش به واتای پاراستنی کورد، مه‌سیحی، تورکمان، ئاشوری و هه‌موو بیر و باوه‌رییه‌کان و کلتووره‌کانی دیکه‌یه. بۆیه ده‌بێت ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا به گوێره‌ی به‌رپرسیارێتییه‌کانی خۆیان ده‌ستبه‌جێ چه‌ک بده‌ن به گه‌لی به‌رخۆدانڤانمان، بده‌ن به PKK'' .
PM:03:39:02/09/2014