"بە جێگیركردنی سیستەمی (هەژماری من) كێشەی مووچە بە یەكجاری چارەسەر دەكرێت"

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە) ڕایدەگەیەنێت" بە جێگیركردنی سیستەمی هەژماری من كێشەی مووچەی فەرمانبەران بە یەكجاری چارەسەر دەكرێت". 

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە)، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ وتارێكدا له‌ دیداری لاوان كه‌ له‌ شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو ڕایگەیاند" ئەرکی حکومەتە پشتیوانیی لە گەنجە بەتوانا و بەهرەدارەکان بکات و نابێت گەنجانی ئێمە تەنیا چاویان لە دامەزراندن بێت". 

لەبارەی بە دیجیتاڵیکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد" ئامانجمان ئەوەیە بە دوو ساڵ هەموو تاکێک ببێتە خاوەنی هەژماری بانکی". 

بارزانی ڕوونیشیکردەوە، بە جێگیركردنی سیستەمی هەژماری من، هاتن و نەهاتنی مووچە چیتر نابێتە هەواڵی میدیاكان و كێشەی مووچە یەكجاری چارەسەر دەكرێت. 

هەروەها جەختیشیکردەوە كە لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا جێبەجێدەكرێت.



PM:04:06:12/03/2023