(٤٠٠) ملیار دیناره‌كه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (٤٠٠) ملیار دیناره‌كه‌ خرایه‌ سه‌ر هەژماری بانكی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان". 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە" لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ئەمڕۆ بڕی ٤٠٠ ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم". 

ئەو ٤٠٠ ملیارەی بەغداد ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی کردووە بەشێوەی قەرزە و پێویستە حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسایی بوودجەی ئەمساڵ ئەو قەرزانە پاکتاو بکات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ بەغداد. 



PM:12:11:13/03/2023