پەرلەمانتارێكی عێراق لە دژی ناردنی ٤٠٠ ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان سكاڵای یاسایی تۆماركرد.
ئەمڕۆ ٤٠٠ ملیار دیناری حكومەتی عێراق كە وەك قەرز دەدرێتە هەرێمی كوردستان تا كاتی پەسەندكردنی بودجە گەیشتە هەرێمی كوردستان، لەو بارەیەوە مستەفا جەبار سەنەدی، پەرلەمانتاری عێراق لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە، سكاڵای لە دژی وەزارەتی دارایی و حكومەتی عێراق تۆماركردووە بەهۆی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەكە بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی كوردستان.
جێی ئاماژەیە پێشتر ئەم پەڕلەمانتارە سكاڵای دژی ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار كردبوو دژی حكومەتی عێراق و داواكەشی بردەوە، بەو هۆیەوە پارەكە ڕاگیرا.