سودانی رێككەوتنی هەرێم و عێراقی راگەیاند


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ دۆسیەی نەوت گەیشتونەتە رێككەوتن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆی گشتی بودجە ١٩٧ ترلیۆن و ٨٨٢ ملیار دینارە و لەگەڵ هەرێمیش گەیشتوونەتە رێكەوتن بۆ ئەوەی داهاتی نەوتی هەرێم لە یەك هەژماری بانكی دابنرێت و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی بكات بە چاودێری سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و لیژنەیەكی تایبەت داواكاری بەرز دەكاتەوە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بڕیاردانی گونجاو.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی پڕۆژە یاسای بودجەش كە ئەمڕۆ حكومەتی عێراق پەسەندی كرد ئاماژەی بەوەدا، بودجەی بەكاربردن ١٥٠ ترلیۆن و ٢٧٣ ملیار دینار و بودجەی وەبەرهێنان ٤٧ ترلیۆن و ٥٥٥ ملیار دینار و كورتهێنانیش بە ٦٣ ترلیۆن و ٢٧٥ ملیار دینار خەمڵێندراوە.



PM:05:15:13/03/2023