وه‌زیری دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی دیكه ده‌بێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت".
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەو ٤٠٠ ملیار دینارەی دوێنێ لە لایەن حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەیە و بۆ هیچ بابەتێکی دیکە خەرج ناکرێت".
وتیشی" دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی دیكه ده‌بێت و گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت و فەرمانبەرانیش خەمی مووچەی مانگەکانی داهاتوویان نەبێت".
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاوات شێخ جەناب دەربارەی پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق باسی لەوەکرد، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لە سەدا (١٢.٦٧)ە تا سەرژمێری گشتی لە عێراق دەکرێت، دواتر گۆڕانکاری لە ڕێژەکەدا دەکرێت.