بەهۆی سازكردنی دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمەریكی- سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران دەكرێتەوە كە سبەینێ و دووسبەی رێگەی راپەڕین بۆ سلێمانی بەكارنەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەراگەیەنراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (۱٥/۱٦/٠۳/۲٠۲۳) بەهۆی (دیداری سلێمانییەوە) شەقامی زانكۆی ئەمریكی بۆ باخی بەختیاری جەنجاڵی زۆر دروست دەبێت و (هەندێكجار) ئەو شەقامە لەكاتی پێویستیدا بەربەست دەكرێت.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، شۆفێران ئەگەر بیانەوێت نەكەونە ئەو شەقامە كە ئاستەنگی هاتووچۆی تیادا دروست دەبێت دەتوانن شەقامی ڕاپەڕین ـ قولەرەیسی بەكاربهێنن لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە.