كەشناسی كاتی بارانبارینی راگەیاند


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین لە سنوری پارێزگای دهۆكەوە دەست پێدەكات و دواتر ناوچەكانی دیكەش دەگرێتەوە.

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ  چوار شەممە   15 – 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ، لەدوای نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ، سەرەتا باران بارین لەسنووری پارێزگای دهۆك دەست پێدەكات لە دوای نیوەرۆ ، پاشان لەكاتەكانی ئێوارەدا تەواوی ناوچە جیا جیاكانی هەرێم دەگرێتەوە ، بارانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر مام ناوەند دەبێت و هەندێك كات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی  دوێنێ.
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند  دەبێت ( 10   -  20) كم/ك 
ئاراستەی با / باشووری خۆر هەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە    16 – 03 - 2023  
كەش/ لەكاتەكانی بەیانی زوودا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە جیا جیاكاندا دەبێت ، لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما وە ئەگەری تەرزە بارین هەیە ، لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوریەكان ، لە دوای نیوەرۆ و ئێوارەدا باران بارین كەم دەبێتەوە بەشێوەیەكی گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت . 
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ بە ( 5 – 7 ) پلە .
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند  دەبێت ( 10   -  20) كم/ك لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری چالاك بوونی هەیە بۆ سەروی 30 كم/ك 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر:  18 ، سلێمانی : 16، دهۆك:  15، كەركوك: 21 ، هەڵەبجە : 18 ، زاخۆ: 16 ، سۆران:  15 ، گەرمیان :  23 ).









AM:11:45:15/03/2023