کەمێک پێش ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە) پشووی ڕۆژانی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ڕاگەیاند.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌ر به حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگه‌یاند" رۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ی ئەم مانگە به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كان پشووی فه‌رمی ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.