پۆلیسی گه‌رمیان كەسێك بەتۆمەتی هاوكاریكردنی داعش ده‌ستگیرده‌كات
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 3-9-2014، پۆلیسی گه‌رمیان داواكراوێكی ده‌ستگیركردووه كه پێشتر به‌پێی ماده‌ی 3ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكرابوو.
موقدم حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندو په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و داواكراوه له گوندی ئه‌سڵاح-ی سه‌ر به ناحیه‌ی كۆكز كه ده‌كه‌وێته نزیك جه‌له‌ولا، ده‌ستگیركراوه.
راشیگه‌یاند: پێشتر به‌پێی ماده‌ی 3ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه.
وتیشی: داواكراوه‌كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به‌و خه‌ڵكی سه‌عدییه‌یه‌و وه‌ك ئاواره هاتووه‌ته ئه‌و گونده‌و لێی نیشته‌جێ بووه.
رونیشیكرده‌وه: له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داراییدا بووه بۆ گروپی تیرۆرستی داعش.
PM:03:26:03/09/2014