وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم.
وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە پێشبینی دەكرێ ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور بێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكوری ڕۆژهەڵات و هەندێ ناوچەی گەرمیان و لە پێشنیوەڕۆوە بارانبارین ڕادەوەستێ و پلەكانی گەرما (2-4) پلە بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە پلەكانی گەرمی ئەمڕۆ.
هەروەها باسی لەوەكردووە، لە سەنتەری شاری هەولێر بڕێكی زیاتر باران باریوە لەوەی كە بڵاوكراوەتەوە هەروەها لە ناوچەكانی دیكەش جیاوازی لە نێوان ڕێژەی باران بارین لەگەڵ تۆماركراوەكان هەیە بەهۆی ئەوەی لە وەرزی بەهارداین ڕێژەی باران بارین جیاوازە لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر.