بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٦ ی ئازار نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی، هاوکات هەموو دراوە بیانییەکان بەرامبەر دینار دابەزینیان بەخۆوە بینی.
نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە دابەزی:
-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزارو ٥٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.
-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار و ٩٠٠ دینارە، دوێنێ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینار بوو.
-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە، دوێنێ ١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣هەزارو ١٦٥ دینارە، دوێنێ بە ٣ هەزار و ٢٤٣ دینار بوو.
هەرچەندە دۆلار ئەمڕۆ دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەو نرخەی کە بانکی ناوەندی بڕیاری لەسەر داوە، هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار بێت.