ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ ی ئازار لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێڕاقی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزارو ١٠٠ دینار فرۆشرا.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
ئەم نرخە زۆر دوورە لەو نرخەوە کە بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری لەسەر داوە کە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار بێت.
ئەمڕۆ ٢٨ ی ئازار بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٣٠ ملیۆن و ٣ هەزار و ١٦٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٧٨ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ١٦٢ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٥١ ملیۆن ٦٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.