بەفر بارین دەست پێدەكاتەوە


شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفربارین شاری دهۆك و پاشان شاری سلێمانی دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، رێژەی چاوەروانكراوی بەفر بارین لەهاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەكی جەمسەریدا لەبەرئەوەی بەسەر دەریای رەشدا تێپەڕ دەبێت تا دەگاتە كوردستان بڕێكی كەم لەدابارینی ئەمێنێت، چونكە لەتوركیا بەفرێكی باشی لێئەبارێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی شەویش دۆخێكی ناجێگیری كەشوهەوا بەشێوەیەكی كاتی لەسەر بەشێك سنوری شاخەكانی دهۆك دروست دەكات بەشێوەی شەستە باران و بروسكە و بۆ رۆژی هەینی سەنتەری سەرەكی دەگاتە لای پارێزگای سلێمانی و بەفر ناوچە شاخاویەكان سپی پۆش ئەكاتەوە و لەوانەیە كەمێك پروشە بەفریش لە كۆتایی حاڵەتەكە دوای ئێوارەی هەینی بۆ بەرەبەیانی رۆژی شەمە سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.

ئاراس جەبار روونیكردۆتەوە، دواین كات لەم بەڕوارەدا هەمان حاڵەت هەبووە لە ٣٠ و ٣١ی ئازاری ساڵی ٢٠١٤ بوو.




AM:12:13:29/03/2023