بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ٢٠٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەكانی عێراقەوە.
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، زیاتر لە ٢٠٥ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە لەوەش زیاتر لە ١٥٦ ملیۆن بە حەواڵە و ٤٩ ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی نەقد.
ئەوەش لە كاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراو لە كوردستان، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.